١) نابێت منداڵ بهێننه‌ دونیا، چونکە منداڵ‌هێنان کایەکردنە و بانگهێشتی کەسێکه‌ بۆ ژیان کە دیار نییە چ چارەنووسێکی دەبێت. لەوانەیە ببێتە کەسێکی بەدفەڕ و خوێن‌ڕێژ و یا تووشی نەخۆشییه‌کی سەخت و دژوار، هەژاری و داماوی بێت و ئەو وەختی ئێمە دە بەرامبەر بەدبەختی ئەودا بەرپرس بین. ئەگەر ڕۆژێک منداڵەکەمان نائومێد و دڵسارد، لە ئێمەی پرسی «بۆچی منوو بە دونیا هێناوە؟» چ وەڵامێکمان دەبێ؟

٢) نابێت هاوسەرگیری بکرێت، چونکە لەوانەیە پێوەندیمان بە هۆیه‌کی کە ئێستا بۆمان نادیارە تێکچێت و یا سۆزێکی کە بنەمای ئەو پێوەندییە بووه‌، بە تێپەڕبوونی کات بگۆڕێت و کەسێک کە بە هەزاران ئومێد دڵی بە ئێمە داوە، تووشی زەرەرێکی قەرەبوونەکراوە بێت. ئێمە کە ناتوانین لە درێژەبوون و سەقامگیری سۆزەکانی خۆمان دڵنیا بین، کەوایە بۆچی پێوەندییەک دروست بکەین کە لەوانەیە لەنێو بچێت؟

٣) باشترە تا جێگەیێک کە دەکرێ کەمتر هەنگاو هەڵێنین، چونکە لەوانەیە بێ ئاگا و لەناکاو مێروولەیه‌ک ژێر پێ بخه‌ین و خەمبار…

ئەو سەیرکردنە ڕەوشتییە، سەیرکردنی پارێزی ڕێگەیە. لەهەر هەنگاوێک و هەڵبژاردنێک ئەگەرهایێکی خەراپ لەبەرچاو دەگرێت و وا بە باشتر دەزانێ کارێک نەکا کە ببێتە هۆی ناڕەحەتی؛بەم هۆیە خۆی و خەڵکی تر لە ئەزموونی ژیان و یا لانیکەم ئەزموونی لایەنەکانی گرینگی ژیان بێبەش دەکا. لە ڕەوشتی دامەزراو بە پارێز، لایه‌نی زۆری لە ژیان پێشوازی ناکرێ و لە کۆتاییدا تەنانەت ئەگەر بە ڕاشکاوی نەبێ: مردن باشترە، چونکە کۆتایی ئازار کێشانە. بەڵام ڕوانگه‌یه‌كی ڕەوشتی دیکەش هەیە و ئەو تێڕوانینە، ڕوانینی گەشبینانەیە:

١) بە سەیرکردنی بارودۆخەکان و ئامادەییه‌وه‌، منداڵ دێنین بە هیوای وەی کە منداڵەکەمان بە گەشانەوەی خۆی، ژیان جوانتر بکات و جیهان پەرە پێ بدات. بە هیوای وەی کە منداڵەکەمان لەوەی کە ئێمە بوینتە هۆکاری بەدونیاهاتنی خۆشحاڵ بێت.

٢) ئەوینداریی دەکەین و هاوسەرگیری دەکەین و پێوەندی دەگرین، چونکە تاقیکردنەوەی پێوەندییه‌کی مرۆڤانە، پێویستی به‌ دۆزینەوەی لایەنەکانی بەنرخ لە جیهانمانە و ئومێدەوارین پێوەندییه‌کەمان سەوز بێت و گوڵ بدات.

٣) پیاسە دەکەین و جووڵە دەکەین و ئومێدوارین بە گەڕان لە دەورووبەری جیهان، ئاسۆگه‌لێکی نۆی و جوان تاقی کەینەوە و دەوڵەمەندتر ژیان بەسەر بەرین.هەڵبەت هەوڵ دەدەین تا جێگەیێک کە دەتوانین هیچ مێروولەیێک ژێر پێ نه‌خه‌ین.

ئەو سەیرکردنە ڕەوشتییه‌، ئومێدی ڕێگەیە. هەڵبەت دەست لە هەوڵ و هەڵبژاردنهایێک کە بەڵگەکان بەوی دەڵێن ئەنجامی زیاندەر و زایەکردنی هەیە نادەن، بەڵام لە ژیان پێشوازی دەکا و ڕەوشت بە یاریدەدەری ژیان دەبینێت و نە بەرگری ئەو، لەو سەیرکردنەدا، ڕەوشت لە خزمەتی ژیان دایە نەك مردن.

جۆرێک لە پارێزکاری ئەخلاقی دەتوانێ ئێمە لە دوورکەوتنەوە لە ژیان هان بدات.

لە هەر هەوڵ و هەڵبژاردنێکدا، بە ئەندازەیێکی کە جێی سەرنجە لەگه‌ڵ زەرەرگه‌لێکی ئەگەرێتی ڕووبەڕوو ده‌بینه‌وه‌، هەڵبەت دەبێ هەوڵ بدەین بە تەگبیر و ئاگایی لە ئەندازەی ئەگەریی پێشهاتنیان کەم کەینەوە و یا ئەگەر بەڵگەکان و ئەزموونەکان بە ئێمە بڵێن کە ئەگەری ڕوودانی زەرەر و لەنێوچوون زیاترە لە هەڵبژاردن و هەوڵدان چاوپۆشی بکەین. بەڵام پارێزکاری زێدەڕۆیی دەبێتە هۆکاری وەی کە لە زۆربەی هەوڵدانەکان و ئەزموونەکان چاوپۆشی بکەین و وردەوردە پێوەندیمان لەگەڵ ژیان کەم‌ڕەنگ بێت.

دەبێ ڕێگەیێک بدۆزینەوە. ڕێگەیێک لە نێوان ئومێد و پارێز.سەیرکردنێک کە بە شێوەی ژیرانە، هەم بەشی ئومێد بەجێ بهێنێ هەم پارێز.

بەڕاستی چەندە ئەگەری وەی هەیە کە منداڵی ئێمە وەکوو خەیام بڵێت:

«ئەگەر هاتنم بە دەست خۆم بایە نەدەهاتم» و یا وەکوو(ابوالعلا معرّی) ژیانی خۆی بە جینایەتی باوکی خۆی دەزانێت (هذا جَناهُ أبی عَلَیّ وما جَنَیتُ عَلَی أحدٍ)؟ و چەندە ئەگەری هەیە وەکوو ئەحمەدی شاملوو بڵێت:«دەرفەت کەم بوو و سەفەر ئازاردەر بوو/ بەڵام یەکتا بوو و هیچ کەم نەبوو/ بەگیان منەت وەرئەگرم و ماف بەجێ ئەهێنم!» و بڵێت:«من بە هەیئەت(ئێمە) بە دونیا هاتووم/ بە هەیئەتی درەوشاوەی مرۆڤ/ تا دە بەهاری گیا بۆ چاولێکردنی پەلکە زێڕینەی پەپوولە دانیشم/ لە سەربەرزی کێو تێبگەم/ گەورەییی دەریا ببینم/ تا شەریتەی خۆم دووبارە بناسم و جیهان بە ئەندازەی جوامێری و دەرفەتی خۆم مانادار بکەم/ کە پێشەکاری لەو دەستە/ لە توانای دار و باڵندە و زنگار و تاڤگە/ لەدەرە.»

من بیر دەکەمەوە دە پێکگەیشتنی ئومێد و پارێزدا، دەبێت پەیسەر لە بۆچوونی ئەخلاقی بگری کە لە خزمەتی ژیان بێت و تاریفکەری ئەو.

ڕەوشت، لە خزمەتی ژیانە، نە مردن.